کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"کۆما جڤاکێن کوردستان" (کەجەکە) پەیامی پیرۆزبایی بۆ حیزبی دێموکرات نارد

13:19 - 19 گەلاوێژ 2720

هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە (KCK) بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی لە حیزبی دێموکرات کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بۆ بەڕێوەبەریی و کادیرانی خۆشەویستی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)

بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە بانگهێشتنامەکەی ئێوەمان بەبۆنەی ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبەکەتان پێگەیشت. سپاسی بانگهێشتنامەکەتان دەکەین. ئێمە وەکوو هاوسەرۆکایەتی بەشداری ڕۆژ و بۆنە گرینگەکان دەبین، بەڵام بەهۆی نالەباریی هەلومەرجەکەوە ناتوانین وەکوو هاوسەرۆکایەتی بەشدار بین، بۆیە هیوادارین ئێوەش واتا بەمە بدەن.

ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبەکەتان لە بەڕێوەبەری، کادیران، لایەنگران و هەموو گەلەکەمان پیرۆز بێت. لە ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندندا، ئێمە یادی شەهیدانی گەورە قازی محەممەد و سەدری قازی و سەیفی قازی بەرز ڕادەگرین و سەری ڕێز و ناوازیشیان بۆ دادەنوێنین. سکرتێرانی حیزبەکەتان بەڕێزان دکتور قاسملوو و شەرەفکەندی، هەروەها هەموو فەرماندە و شەرڤانان، کە لە ناو تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورددا شەهید بوون بە ڕێزەوە یادیان بەرز ڕادەگرین. کوردستانی ئازاد، کە خەون و ئاواتی ئەوان بوو، بێگومان و بە دڵنیاییەوە بەدی دێت.

دوژمنانی گەلی کورد سەدەی ٢١یان کردووە بە سەدەی قڕکردن و سڕینەوەی گەلەکەمان لەسەدەی ٢١دا بۆ ئەوەی سیستەمی نەتەوە دەوڵەت گەلی کورد قڕ بکات، هەموو جۆرە گوشار، زۆرداری و کۆمەڵکوژییەک پێکدێنێت و بووە بە سەدەی قڕکردن. لە سەرەتای سەدەی ٢١دا بۆ یەکەمجار کۆماری تورکیه سیاسەتی قڕکردنی پێکهێناوە. لە ساڵی ١٩٢٥دا داوای ئازادیی گەلی کورد بە کۆمەڵکوژی درایەوە. شێخ سەعیدی پیران و ٤٧ هاوڕێکەی لە گۆڕەپانی دەریی چیایی شاری ئامەد لە سێدارە دران.

دواتر نەتەوە دەوڵەتەکانی ئێران، عێراق و سووریه بۆ ئەوەی گەلی کورد ڕووبەڕووی قڕکردن بکەنەوە سیاسەتی گوشار و زۆردارانەیان بە سەر گەلەکەماندا سەپاند. لە ساڵی ١٩٤٦یشدا بە کۆمەڵکوژکردن و لە سێدارەدان وەڵامی تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان درایەوە. عێراق و سووریەش هەمان سیاسەتیان بەڕێوە بردووە.

لە ٢٥ ساڵی دوایی سەدەی ٢٠ بە دواوە، سیستمی قڕکردنە، کە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە دژی گەلی کورد دامەزرێنرابوو ئیتر بەرەو لەبەریەک هەڵوەشان دەچوو. کاتێک ئەو هاوسەنگییانە، کە لە سەر بنەمای قڕکردنی کوردان دامەزرابوون و لەبەر هەڵوەشان، هەلی مێژوویی بۆ کورد ڕەخسا. گرینگترینیان ئەوە بوو، کە لە هەر چوار بەشی کوردستاندا لە رووی ئایدۆلۆژی. سیاسی، کۆمەڵایەتی و سەربازییەوە بەهێزبوونێک خوڵقا. کاتێک داگیرکەر و قڕکەرانی گەلی کورد ئەو دەرفەت و هەلەیان بۆ ژیانی ئازاد و دێموکراتیکی کوردان بینی دەستان بە جموجۆڵ کرد بۆ ئەوەی کورد نەبێت بە خاوەن دەسکەوت. ئەم ساڵانە کە ئێمە پیایدا تیدەپەڕین، ئەوەندەی دەرفەت و هەلی دەستکەوتی گەورەیان تیادا ڕەخساوە، ئەوەندەیش مەترسیی گەورە لە هەناویاندایە.

مێژووی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد ئەوەی بۆ هەمووان ڕوونکردەتەوە، کە چۆن بتوانین دەرفەت و هەلەکان هەڵسەنگێنین و مەترسییەکانیش لە ناو ببەین، بۆ ئەوەش گرینگیی دامەزراندنی یەکێتیی نەتەوەیی بۆ هەمووان خستووەتەڕوو. ئەگەر ئێمە یەکیەتیی نەتەوەیی پێکبهێنین و لە ناو هێزە سیاسییەکانی گەلی کورددا پشتگیری و تێکۆشانی هاوبەش بەهێز بکەین، ئەوا لەم سەردەمەدا لە هەر چوار پارچەی کوردستان تێکۆشانمان بۆ ژیانی ئازاد و دیموکراتیک سەردەکەوێت و هەبوونی نەتەوەیی گەلی کورد دەکەوێتە ژێر چەتری پارێزراوێتییەو. ئێمە بە سەردەمێکدا تێدەپەڕین، کە گەلی کورد هەبوون و نەبوونی دەسەلمینێت. ئەو ڕاستییەش ئەرک و بەرپرسارێتی میژوویی دەخاتە سەر شانی هێزە سیاسییەکانی کورد، ڕۆشنبیران، هونەرمەندان، ژنان، گەنجان و گشت کۆمەڵگەی کورد.

ڕێبەر ئاپۆ هەموو کاتێ فەرمانی لەو شێوەیەمان پێدەدات و دەخوازێت خەبات بکەین بۆ پیکهێنانی یەکیەتیی نەتەوەیی

لە حیزبەکەتاندا ئەزموونێکی گەورە لەو شێوەیەی ٧٥ ساڵان هەیە. ئیوەش سەرەڕای هەموو زەحمەتییەکان بە بێوچان بە بڕیار تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد بەڕێوە دەبن. ئەزموون و تێکۆشانی ٧٥ساڵەتان بۆ ئیمەش واتادار و هێژایە. ئێمە دەزانین کە کە حیزبەکەتان خاوەن ئیرادە و بڕیاڕی تێکۆشانن بۆ گەیشتن بە ئامانجە گرینگ و بە بایەخەکەی یەکیەتیی نەتەوەیی، جارێکیتر بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبەکەتانەوە، دەمانهەوێت جەخت لەوە بکەینەوە، بۆ ئەوەی پشتگیری نێوانمان و یەکێتیی نەتەوەیی پێشبکەوێت، چیمان بکەوێتە سەر شان ئامادەین.

لە ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی حیزبەکەتاندا لە سەر بنەمای بەرپرسیارێتییەکانمان بەرامبەر بە گەل و شەهیدەکانمان، جارێکیتر ئێمە هەستی پشتگیری، خوشک و برایەتی پێشکەش دەکەین، لە تێکۆشانی هەموو بەشەکانی حیزبەکەتاندا سەرکەوتنی بەرزتان بۆ بە ئاوات دەخوازین.

KCK ـ هاوسەرۆکاوەتیی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە

١٥ی ئابی ٢٠٢٠

٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٠