کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆماری کوردستان گڕوتین بە کوردستان دەبەخشێت

10:47 - 28 بەفرانبار 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە درێژەی چالاکییە تەبلیغییەکان لە کوردستاندا بە شێوەیەکی بەرین چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە برد.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری بۆکان بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە "میراوا"ی بۆکان، کەریزە ، جادەی مەحموودئاوا، پاڕکی ساحلی، فەلەکەی مادەر، گەڕەکی قاسماغا، فەلەکەی فەرمانداری، گەڕەکی ساحلی، جادەی حەسار، پردی کۆسە، سەیرانگای شاخە ڕەش" سەدان تراکتیان بڵاو کردووەتەوە.

هەروەها لە ڕێگای و ئێسە مێسەوە زیاتر لە ١٥٠٠ کورتەنامەی "پیرۆز بێ ٢ی ڕێبەندانـ"ـیان بۆ خەڵک ناردووە.

لە مەهاباد ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە "شاروێران،  کێچاوا و گابازەڵە" بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لە بانە تێکۆشەرانی دێموکرات بۆ پیرۆزکردنی جێژنی ٢ی ڕێبەندان ئاڵای کوردستان و ئارمی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان لە چیاکانی ئەو شارە هەڵکردووە.

لە سەقز لاوانی دێموکرات بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە گوندەکانی مەرخوز، ئاخکەند، یازی بڵاغی، ڕێگای سەقز ـ بۆکان، نێو شار، گەڕەکی ساڵح ئاوا، مزگەوتی جامعی ساڵح ئاوا، گەڕەکی ۳۲ میتری، گەڕەکی حاجی ئاوا، تەپەی شافعی و نەخۆشخانەی تەئمین ئیجتماعی" چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.