کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆماری ئیسلامی بەردەوامە لە خوڵقاندنی تاوان

14:31 - 17 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: لە درێژەی تاوانکارییەکانی رێژیمی دژەکوردی کۆماری ئیسلامی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بنکە و بارەگاکانی حیزبی دیموکرات کرایە ئامانج.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ی سەر لەبەیانی کۆماری تێرۆریستی ئیسلامی ئێران لە ڕیگەی فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوانەوە پەلاماری بنکە و بارەگاکانی حیزبی دیموکراتیان لە شاری کۆیەی باشوری کوردستان دا.

بەهۆی ئەم پەلامارە دژەئینسانییە بەشێک لە بارەگاکانی حیزب بوونەتە ئامانج.

بە زووترین کات هاونیشتمانییانی خۆشەویست لە وردەکاری و زانیارییەکان ئاگادار دەکەینەوە.