سندووس
هانا ئارێنت (١٩٠٦ – ١٩٧٥) وه‌ک به‌رچاوترین فیلسووفی سیاسی سه‌ده‌ی بیسته‌م، سەرنجێکی زۆری ڕووناکبیرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوه. به باوه‌ڕی زۆرێک له لێکۆڵه‌ران ئارێنت خاوه‌ن بیرێکی قوڵی سیاسییه و ده‌روویه‌کی ڕوونیی بۆ ناسینی سیستمه کراوه و داخراوه‌کان به ڕووی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریدا کردووه‌ته‌وه. ناوبراو له‌و بیرمه‌نده هه‌ره ژیرانه‌یه که هه‌موو کات خه‌و له چاوی خوێنه‌رانی ده‌تارێنێ و به سه‌ر له نوێ داڕشتنه‌وه‌ی چه‌مکه‌کان له بواریی ماناییه‌وه، پێمانده‌ڵێ پێویسته جارێکی‌تر ڕاوه‌سته‌یان له‌سه‌ر بکه‌ین و له‌نگه‌ریی نوێیان له‌سه‌ر بگرین. ڕاستی ئه‌وه‌یه بابه‌ته فه‌لسه‌فی – سیاسییه‌کانی هانا ئارێنت پێوه‌ندییه‌کی له پچڕاننههاتوویان به‌یه‌که‌وه هه‌یه و بۆ ناسینی یه‌کێک له چه‌مکه‌کانی پێویسته سه‌ر بۆ بابه‌ت و چه‌مکه‌کانی تریشیدا شۆڕ بکرێته‌وه.
ئارێنت له کتێبی "دۆخی مرۆڤ"دا، که به‌رچاوترین و فه‌لسه‌فیترین بۆچوونه سیاسییه‌کانی له‌خۆ گرتووه، باس له سێ جۆر چالاکی مرۆڤ ده‌کات:
۱- ئه‌رک یا زه‌حمه‌ت (labour)
۲- کار یا به‌رهه‌م (work)
۳- کرده‌وه یا عه‌مه‌ل (action)
که‌وابوو بەپێی ئەم بۆچوونە، مرۆڤ یان زه‌حمه‌تکێشه، یان کرێکاره یان له ڕێگه‌ی کرده‌وه و ئاکشێنەوه، ئه‌ده‌بیات ده‌خوڵقێنێ و له ڕێگه‌ی ئه‌ده‌بیاتیشه‌وه ڕوایهتگهریی خۆی ده‌کات.
ئه‌رک یا زه‌حمه‌ت به مانای ئه‌و چالاکییانه‌یه که گرێدراوی ژیانی فیزیۆلۆژیکی مرۆڤن و بۆ مانه‌وه‌ی ژیان ده‌بێ ئه‌و پێداویستییانه دابین بکرێن، که‌وابوو هه‌وڵدان بۆ په‌یداکردنی بژێوی ژیان، له‌پێناو مانه‌وه‌دا ئه‌رکێکه و مرۆڤ ده‌بێ له‌و ڕێگه‌یه‌دا ماندوو بێت. هه‌روه‌ها ده‌ستکه‌وتی ئه‌م ماندووبوونه‌ش زۆر دەوام ناهێنێ و خه‌رجی پێداویستییه‌کانی رۆژانه ده‌کرێ و مرۆڤ ناچار به وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌م پێداویستییانه‌یه چوونکه زه‌رووره‌ت له گۆڕێدایه. که‌وابوو له‌م به‌ستێنه‌دا مرۆڤ خاوه‌نی هیچ ئیختیار و ئازادییه‌ک نییه و له گه‌شبینانه‌ترین حاڵه‌تدا ده‌توانین ناوی "ڕه‌ها"بوونی له سه‌ر دابنێین. پێویستگهلی وه‌ک نان، ئاو، ماڵ و ... ته‌واو په‌یوه‌ستن به ژیانی تایبه‌ته‌وه و گرێدراوی زه‌رووره‌تن و ناتوانن نوێنه‌ری ئازادیی مرۆڤ بن و به وته‌ی ئارێنت زه‌حمه‌ت و مه‌سره‌ف دوو قۆناغی یه‌ک ڕه‌وتن که ژیان به‌سه‌ر ئێمه‌یدا ده‌سه‌پێنێ.
دووهه‌مین چالاکی مرۆڤ که "کار" ه، پله‌یه‌ک به‌رزتر له ئه‌رک و زه‌حمه‌ته. له کاردا مرۆڤ ئافرێنه‌ره و ئه‌و شتانه‌ی به‌رهه‌میان دێنێ ئاڕمی ئینسانییان پێوه دیاره و به زووییش مه‌سره‌ف ناکرێن و ده‌مێننه‌وه وه‌ک پرد، شه‌قام، پارک، مێز یان ئافراندنی به‌رهه‌مێکی هونه‌ری وه‌ک په‌یکه‌ر یان وێنه و ... ده‌که‌ونه بازنه‌ی کاره‌وه. کلتوور و شارستاییهت به‌رهه‌می کارن.
سێهه‌مین چالاکی مرۆڤ کرده‌وه یان ئاکشێنه، کرده‌وه به‌رزترین چالاکی مرۆڤه، کرده‌وه به مانای به‌شداریی له سیاسه‌تدایه. له کرده‌وه‌دا به ته‌نیا زمان و گفتوگۆ ئیش ده‌که‌ن و گفتوگۆ چالاکی نێوان مرۆڤه‌کانه. زمان له ڕوانگه‌ی هانا ئارێنته‌وه شوێنی خۆده‌رخستن و خۆبهیان کردن و ڕوایهتگهرییه، مرۆڤ له زماندا مانا په‌یدا ده‌کات، مرۆڤ کاتێ ده‌بێته سووژه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی که له زماندا بڕسکێ، به باوه‌ڕی ئارێنت زمانیی ڕوایهتگهر؛ سه‌رچاوه‌ی هێز و ده‌سه‌ڵاته. هێزێک که کاتێ به‌یه‌که‌وه‌ین و له گه‌ڵ یه‌کترداین درووست ده‌بێ. ئه‌م فه‌زایه له بیر و ئه‌ندێشه‌ی ئارێنتدا به "به‌ستێنی گشتیی" ناوی ده‌رکردووه و ته‌نیا له‌م بهستێنهدایه که مرۆڤه‌کان ده‌توانن ئافرێنه‌ری ئازادیی به مانای ڕاستی بن و دەرگای مۆنۆلۆگ قه‌پات ده‌کرێ و ده‌رگای دیالۆگ ده‌کرێته‌وه، له به‌ستێنی گشتیدا ئیتر که‌س یان که‌سانێک ناچنه بان و له‌جێگه‌ی گشت کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک قسه بکه‌ن و بڕیار بده‌ن. له به‌ستێنی گشتیدایه که "ئه‌گۆرا" ده‌ژێته‌وه و دێموکراسی ڕاسته‌وخۆ دێته ئاراوه و مرۆڤه‌کان له سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن.
کۆماری ئیسلامی چل ساڵه به بیانووی جۆراوجۆر و هێنانه‌ی ئارای "دۆخی ئاوارته" به‌ستێنی گشتی داخستووه و خه‌ساندوویه‌تی و باشتر وایه بڵێین، نه‌ک هه‌ر باوه‌ڕی پێی نییه به‌ڵکوو فرهدهنگیی، دیالۆگ و خۆڕەوایهتگهریی به دوژمنی سه‌رسه‌ختی خۆی دێنێته ئه‌ژمار، هێمای خه‌ستترین دۆخی تۆتالیتاریزم ئه‌وه‌یه که سیستم ته‌واوی ده‌نگه جیاوازه‌کان به "دوژمن" له قه‌ڵه‌م ده‌دا و ته‌نیا ده‌نگی خۆی که ده‌نگی چه‌ند که‌سی نه‌خۆشیی ده‌روونییه به ڕه‌سەن ده‌بینێ. مرۆڤه‌کان له سیستمی ته‌واو داخراویی کۆماریی ئیسلامی‌دا نه‌ک هه‌ر به زێده دێنه ئه‌ژمار، به‌ڵکوو دەبێ ئامادە بن لە پێناو ئیدئۆلۆژییە کۆنەپەرەستانەکانیی ئەواندا، خۆیان به کوشت بده‌ن.
له سیستمی کۆماریی ئیسلامی‌دا نه‌ک هه‌ر به‌ستێنی گشتی داخراوه؛ به‌ڵکوو فازی "کاریش" بایەخی پێنادرێ و به‌رهه‌مهێنانی که‌لوپه‌ل په‌راوێز خراوه و به چاوێکی گاڵته‌جاڕانه سه‌یری ده‌کرێ و خه‌ڵک تەنیا له فکری دابینکردنی پێداویستییه‌کانیی ژیانی ڕۆژانه واتە زەحمەتدان.
له کۆماریی ئیسلامی‌دا ته‌نیا بایەخ به زەحمهت ده‌درێ، که ئه‌وه‌ش به مانا ئارێنت – یه‌که‌ی وه‌ک چوارچێوه‌ی هاوبه‌شیی ژیانی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ دێته ئه‌ژمار و کۆمه‌ڵگا ده‌بێ ته‌نیا ده‌روه‌ستیی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیانی ڕۆژانه بێ و زگ تێرکردن وه‌کوو زهروورهتیی سه‌روو ده‌بینرێ. ئه‌وه‌یه ماهییه‌تی دژه ئازادیی کۆماریی ئیسلامیی.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.