کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمپانیاییەکی هولەندی بە هۆی هەناردەکردنی کەرەستەکانی تووربین بۆ ئێران سزا درا

10:41 - 30 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: کۆمپانیایەکی هولەندی و هەروەها کۆمپانیایەکی سەر بەو کۆمپانیایە، بە هۆی هەناردەکردنی نایاسایی پارچەکانی تووربینی گازی بۆ ئێران، لە لایەن دادگای هولەندەوە سزای نەختی کران.

ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی ڕێبەندان، کۆمپانیای Euroturbine B.V.، لە لایەن دادگایەک لە لیمبورخ، بە هۆی دانانی "کۆمپانیای سێبەر"، کە بە مەبەستی خۆبواردن لە ڕەچاوکردنی مەرجەکانی وەرگرتنی مۆڵەت بۆ هەناردەکردنی تووربینی گازی پێویست بووە، مەحکووم کراون.

ئەم کۆمپانیا هولەندییە بە ٥٠٠ هەزار یۆرۆ سزا دراوە و هەروەها کۆمپانیایەکی سەر بەو کۆمپانیایە، لە بەحرەین ٣٥٠ هەزار یۆرۆ سزا دراوە، دادوەری هولەند، لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا داوای سزای ١٣ میلیۆن یۆرۆیی بۆ ئەم کۆمپانیایە دیاری کردبوو.

پارچەکانی تووربینی گازی جگە لە کەڵکی ئاسایی خۆی دەکرێت بۆ مەبەستگەلی نیزامی وەکوو چەکی کۆمەڵکوژ کەڵکی لێ وەر بگیردرێت، هەناردەکردنی ئەم پارچەگەلە لە هولەندەوە بەبێ مۆڵەتی تایبەت نایاسایییە.