کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی حیزب لە چۆمان شەوی یەڵدای بەرز ڕاگرت

11:36 - 2 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری چۆمان، ڕێوڕەسمێکی بەبۆنەی پیرۆزکردنی شەوی یەڵدا و لەدایکبوونی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو بەڕێوە برد.

ڕۆژی یەکشەممە، ١ی بەفرانبار، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری "چۆمان" لە هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمێکی بە بەشداریی بەشێک لە پێشمەرگە و ئەندام و لایەنگرانی حیزب، بەبۆنەی بەرزڕاگرتنی شەوی یەڵدا و یادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەورەی گەلی کورد "دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو"، بەڕێوە برد.

لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکە، "عەلی گاگەمی"، بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لەو شارە، چەند وتەیەکی بەو بۆنەوە پێشکەشی بەشداربووان کرد.

هەروەها کەیکی ئەو شەوە لەلایەن یەکێک لە ئەندامانی کۆمیتەوە بڕدرا.

لە بڕگەکانی دیکەدا چەند هەڵبەست و گۆرانی لەلایەن بەشداربووانەوە پێشکەش کرا و کۆتایی بە ڕێوڕەسمەکە هات.