کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە بلژیک لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان کۆبووەوە

22:54 - 5 جۆزەردان 2715

کوردستان میدیا: پاش هێرشی گەریلاکانی PKK بۆسەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات، کۆمیتەی حیزبی دێموکرات – بلژیک لەگەڵ چەند لایەنی سیاسیی کورد لەو وڵاتە کۆبووە.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، بە مەبەستی روونکردنەوەی زیاتر سەبارەت بە هۆکار و ئەنجامەکانی هێرشی گەریلاکانی پ‌ک‌ک بۆسەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە بلژیک لەگەڵ نوێنەرایەتی چەند پارتی سیاسیی کورد لە بلژیک کۆبووە.

رۆژی دووشەممە،٢٥ی مەی ٢٠١٥ی زایینی، بەرامبەر بە ٤ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ بلژیک، بە مەبەستی روونکردنەوەی زیاتری پەڵاماری گەریلاکانی پ‌ک‌ک بۆ سەر دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی کێلەشین کە بە مەبەستی ئەرکی پێ سپێردراوی حیزبی بەرەو رۆژهەڵاتی کوردستان روویشتبوون، لەگەڵ \'\'سرۆکا بیرۆی کورد\'\' لە بلژیک پەرڤین جەمیل لە دەفتەری ئەم رێکخراوە لە برۆکسل و هەروەها بە جیا لەگەڵ کۆمیتە و نوێنەرایەتیی چەند هێزی کوردستانی کۆبووە و دوایین پێشهات و رووداوەکانیان بۆ ئەو کەسایەتی و لایەنانە شی کردەوە.

نوێنەر و بەرپرسانی کۆمیتەکانی هێزە کوردستانییەکان وێڕای مەحکوومکردنی هەرچەشنە شەڕێکی براکوژی، هاودەردی و هاوخەمیی خۆیان بۆ حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی \'\'شەهید قادر کەریمی\'\' دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی هەرچی زووتریان بۆ بریندارانی ئەو شەڕە کوردکوژییە دەربڕی.

لایەنەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە ئەمانە بوون:
ــ لێژنەی ناوچەی بەلجیکای پارتی دێموکراتی کوردستان
ـــ ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە بەلجیکا
ـــ پارتی سوسیالیستی کوردستان، باکوور
ــ پارتی دێموکراتی کوردستانی سووریە
ــ پارتی یەکیەتیی دێموکراتی کورد لە سووریە