کوردستان میدیا: دیدارێک لە نێوان کۆمیتەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە سوید و پارتی سوسیالیستی كوردستان ـ باكوور لە ستۆکهۆڵم بەڕێوە چوو.
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٧ی پوشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، شاندێکی كۆمیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە سوید بە سەرپەرەستی عەلی ئەسوەند بەرپرسی ئەو کۆمیتەیە، سه‌ردانی پارتی سوسیالیستی كوردستان – باکووری له باره‌گای ئه‌م پارته له شاری ستۆكهۆڵم كرد و له‌لایه‌ن شاندێکی ئەو حیزبەوە پێشوازی لێ‌کرا.
لەم دیدارە‌دا ئەندامانی حیزب پیرۆزبایی خۆیان بە پارتی سوسیالیستی کوردستان بە بۆنەی وەرگرتنی مۆڵه‌تی چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی و كلتوری له توركیه بە شێوەیەکی یاسایی و دانپێدانراو لە چوارچێوەی یاسای گشتی ئەو وڵاتەدا، گەیاند.
شاندی کۆمیتەی حیزب لە ستۆکهۆم، هیوای خواست كه له‌م ڕێگایه‌وه هاوڕێیانی پارتی سوسیالیستی کوردستان لە گەیاندنی داخوازه‌كانی نەتەوەی كورد له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا بە ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیه و تێکۆشانی زیاتر بۆ بەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی و سیاسییەکان سەرکەوتوو بن.
له‌م دیدارە‌دا، چەندین خاڵ تاوتوێ كران کە گرنگترینیان ستراتیژیی خه‌باتی تازه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بوو كه لەو ماوە کورتەدا له كوردستانی رۆژهه‌ڵات چەندین حەماسە و قارەمانییەتییان نواندوە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی لە لایەک خەڵکی کورد پێشوازییەکی گەرم لەو هەنگاوە بکات و لە لایەکی تریش بووەتە ترسێکی جیددی بۆ سەر ئەو ڕەوشە سەربازی و ئەمنییەتییەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات پێکی هێناوە.
لە درێژەی باسەکاندا هەر دوو لا ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاری و هاوپشتی زیاتر لە ئێستا و داهاتوودا نیشاندا و هاوڕێیانی پارتی سۆسیالیستی كوردستان ئەو قۆناخە نوێیە لە خەباتی حیزبی دێموکراتیان بەرز نرخاند و ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك كه له ده‌ستیان بێ راگه‌یاند.
له كۆتاییدا هه‌ردوو لا له سه‌ر هاریكاری هاوبه‌ش له پێناویی مافه‌كانی گه‌لی كورد پێداگریان کرده‌وه.