کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات لە دانمارک لە کۆبوونەوەیەکی لایەنە سیاسییەکان بەشداریی کرد

19:19 - 23 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: لایەنە سیاسی و کوردییەکان لە شاری کۆپێنهاگن پایتەختی دانمارک، بەمەبستی ناڕەزایەتی دەربڕین لەهەمبەر سێدارە دانی خەڵکی کوردستان لە ئێران، کۆبوونەوە.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٢ی رێبەندانی ١٣٩١ی هەتاوی، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ شیلەند، لە کۆبوونەوەی زۆربەی لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەشداریی کرد و تێیدا گەڵاڵەیەک لەمەڕ گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتیی خۆیان لەمەڕ لەسێدارە دانی خەڵکی کورد لە ئیران، پێشنیار کرا.

سەعید سۆلتانپوور و دیار مەولایی بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ شیلەند لەو دانیشتنەدا بەشدار بوون.

لەو کۆبوونەوەیەدا کۆمیتەیەک بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر زیندانیانی سیاسیی کورد لە ئێران پێکهێنرا.