کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی خولی پەروەردەیی کۆمیتەی زاگرۆسی دەزگای ڕێکخستن

12:31 - 4 گەلاوێژ 2721

کۆمیتەی زاگرۆس سەر بە دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات، بەشی ئاشکرا سەرکەوتووانە دەورەیەکی سیاسی - پەروەردەیی بۆ ئەندامانی حیزب سەر بەو کۆمیتەیە بەڕێوە برد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٠ ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ کۆتاییهاتنی ئەو دەورە سیاسییە بەڕێوە چوو و تێیدا ڕێز لە مامۆستایانی دەورەکە گیرا و بڕوانامەش بە بەشداربووانی دەورەکە درا .

سەرەتای  ئەم ڕێوڕەسمە بە سرودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر "تاھیر مەحموودی" بەرپرسی دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەو دەورە سیاسییە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.

"مەحموودی" وێڕای دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرانی کۆمیتە، بەڕێوەبردنی ئەو دەورەیەی بە باش و پێویست زانی کە دەبێت ئەندامانی حیزبی بەردەوام دەورەی لەو شێوەیەیان بۆ بکرێتەوە و خۆیان پێ بگەیەنن.

پاشان "ئاسکە حەسەنزادە" بەرپرسی کۆمیتەی "زاگرۆس" سەبارەت بە کار و چالاکییەکان و شێواز و چۆنییەتی بەڕێوەچوونی دەورەکە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد .

دواتر مامۆستایانی دەورە لەلایەن "محەممەد نەزیف قادری" جێگری دووهەمی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتەوە لەوحی ڕێزلێنانیان پێشکەش کرا .

لە بڕگەی دواتردا بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی دەورەکەدا دابەش کرا.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەشدا ڕێز لە زەحمەت و تێکۆشانی ٣ ئەندامی بەڕێوەبەریی کۆمیتە گیرا و سەرشانەی نموونە لەم کۆمیتە دیاری کرا کە لەبەرامبەر کار و چالاکییەکانیاندا لە ڕابردوو و دڵسۆزیی بەردەوامیان بۆ سەرخستنی کۆمیتە لەلایەن بەرپرسی کۆمیتەوە لەوحی ڕێزلێنانیان پێ بەخشرا .