![](/content/upload/1/news/50413_w920.jpg)
کۆمیتەی نێودەوڵەتی بۆ "عیداڵەت" ڕایگەیاندووە، پشتیوانی لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی "مامۆستایان و خانەنشینکراوانـ"ـی ئێران دەکات کە ماوەی چەندین مانگە بەڕێوە دەچێت.
٤ هەزار پارلمانتار لە "ئوروپا و ئامریکا" پشتیوانی لەو کۆمیتەیە دەکەن.
ئەو کۆمیتەیە داوای لە هەموو ئۆرگانەکانی پێوەندیدار کردووە کە لە نزیکەوە پێداچوونەوە بە ڕێپێوانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی ڕەزبەر بکرێت و ئیزن نەدەن ڕێژیمی ئاخوندی ئەو ڕێپێوانە سەرکوت بکات.
هەروەها ئەو کۆمیتەیە داوای لە هەموو یەکیەتییەکان، سەندیکایەکانی مامۆستایان و خوێندکاران لە وڵاتانی جیهان کردووە بۆ ئازادیی مامۆستایانی بەندکراو هەوڵ بدەن و بە پشتیوانیی خۆیان ئیزن نەدەن دیکتاتۆرییەتی دینی دەنگی مافخوازی ئەو مامۆستا و خانەنشینکراوانە بنبڕ بکات.