![](/weney-mallperr/15411.jpg)
کوردستان میدیا: کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستان وێڕای ناردنی پەیامی پرسە و سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان و ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، پشتیوانییان لە شۆڕشی ڕزگاریخوزانەی گەلی کورد دەربڕی.
دەقی پەیامەکە:
بەڕێزان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لە ڕێگای میدیا کوردییەکان و ڕاگەیەندراوی حیزبە شۆڕشگێڕەکەتان ئاگادار کراینەوە کە وێڕای وەشاندنی زەبرێکی زۆر قورس لە داگیرکەرانی کوردستان لە شەڕێکی نابەرانبەر لەگەل چڵکاوخۆر و پاسدارانی کۆماری ئیسلامیدا، بەداخێکی گرانەوە پۆلێک پێشمەرگەی کۆلنەدەر بوونە قوربانی خاکی پیرۆزی کوردستان، هەربەم بۆنەوە بە نێوی کۆمیتەی هاوکاریی حیزبە کوردستانییەکان لە وڵاتی هۆلەند، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خەڵکی کوردستان و ڕێبەرایەتیی حیزب و بنەماڵەی سەربەرزی ئەم پێشمەرگە قارەمانانە دەکەین و بە پێداگرتن لە سەر ئەو ڕاستییە کە کورد یەک میللەتە و کوردستانیش یەک وڵات، جارێکی دیکە پشتیوانیی خۆمان لە شۆڕشی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان لە هەر چوار بەشی کوردستان دەردەبڕین و سەری ڕێز بۆ سەرجەم شەهیدانی گەلەکەمان بەتایبەتی شەش کۆڵنەدەری دێموکرات دادەنوێنین.
کۆمیتەی هاوکاریی حیزبە کوردستانییەکان لە وڵاتی هۆلەند