کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی پەیوەندییە کوردستانی و ئێرانییەکانی حیزبی دێموکرات پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە

19:05 - 21 خاکەلێوه 2721

کۆمیتەی پەیوەندییە کوردستانی و ئێرانییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە شەهیدبوونی کاک ''لوقمان مێهفەر'' تێکۆشەری دێرین و ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکرات پەیامیکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.

دەقی نامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەداخێکی گرانەوە ئاگادار کراینەوە کە هاورێ و هاوسەنگەرمان کاک ''لوقمان مێهرفەر'' بەهۆی نەخۆشییەوە شەهید بووە.

بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان، ئێوەی بەڕێز و ئەندامانی حیزبی دێموکرات دەکەین و سەرساغی بۆ ڕێبازی پڕ لە سەروەری شەهیدانمان و کوردستانی نیشتمانمان دەخوازیین و جاریکی تر بەڵێن دەدەین کە هەتا گەیشتن بە ئامانج و ئاواتەکانی کاک لوقمان و هەموو شەهیدانمان ڕێبواری خۆڕاگری ڕێبازی پڕسەروەڕی خەباتی نەتەوەیی – دێموکراتیکی کوردستان بین.

کۆمیتەی پەیوەندییە کوردستانی و ئێرانییەکان

شاهۆ حوسێنی