کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی سەرکوتی نەتەوەکانی ئێران ناڕەزایەتیی دەربڕی

12:15 - 9 رەشەمه 2720

"میشێل باچلە"  کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بەنیسبەت هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران دژی نەتەوەکانی کورد، عەرەب و بەلووچ ناڕەزایەتیی دەربڕی.

"باچلە" وتوویەتی: "سێ مانگ پێش ئێستا ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کردەوەیەکی بە ڕەواڵەت هاوئاهەنگ دەستی بە سەرکوت و ڕەشبگیری لە کوردستان، خووزستان و بەلووچستان کرد".

ناوبراو زیادی کردووە: "ئەو کەسانەی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر دەکرێن، بەشێكیان بێسەروشوێن دەبن؛ هەروەها ئەو کەسانە بە بیانووی تەناهیی نەتەوەیی دەسبەسەر دەکرێن".

لە ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ئەمساڵ، ڕەوتێکی ڕەشبگیری لە شارەکانی کوردستان دەستی پێکرد و زیاتر لە ١٠٠ هاووڵاتی لە کوردستان دەسبەسەر کران.

هاوکات لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان دوای ئەوەیکە ژمارەیەک لە کاسبکارانی بەلووچ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە کوژران، خەڵک ڕژانە سەر شەقام و لەلایەن ڕێژیمەوە بە توندترین شێوە سەرکوت کران.