کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئاڵمان به بۆنه‌ی رۆژی به‌رگری له زیندانیان سیاسیی ئێران، وێڕای پێداگری له‌سه‌ر مافی ئازادیی راده‌بڕین، داوای له رێژیمی ئێران کرد تیکڕای زیندانییه سیاسییه‌کان ئازاد بکات.
مینا ئه‌حه‌دی، چالاکی مافی مرۆڤ، رێکه‌وتی ٢٨ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، له‌گه‌ڵ تووم گۆنیگز به‌رپرسی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی پارلمانی ئاڵمان دیدار و چاوپێکه‌وتنی پێکهێنا.
له‌م دیداره‌دا به‌رپرسی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئاڵمان رایگه‌یاندووه: به بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان، رۆژی به‌رگری له زیندانیانی سیاسیی، به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاو ده‌کاته‌وه.
ده‌قی ته‌واوی ئه‌م راگه‌یه‌نراوه که نوسخه‌یه‌کی به ده‌ستی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا گه‌یشتووه به‌م چه‌شنه‌یه:
راگه‌یه‌نراوی به‌رپرسی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئاڵمان به بۆنه‌ی ٢٠ی ژووئه‌ن، رۆژی به‌رگری له زیندانیانی سیاسیی ئێران
هاوپیوه‌ندی له‌گه‌ڵ زیندانیانی سیاسیی له ئێران
راگه‌یه‌نراوی تووم کۆنیگز به‌رپرسی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ و یارمه‌تییه مرۆییه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی له ئێران
٣١ی جۆزه‌ردانی ٣٩١ی هه‌تاوی، رۆژێکی ره‌ش له میژووی ئێرانه. له ره‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماریی رێژیمی ئێران، لانیکه‌م 400 که‌س کو‌ژران و لانیکه‌م ٥ هه‌زار که‌س ده‌سبه‌سه‌ر کرا.
ئازادیی راده‌ربڕین تایبه‌تمه‌ندیی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد، فره چه‌شن و دێمۆکراتیکه. به‌ڵام له ئیران‌دا مافی راده‌بڕین به توندی پێشێل کراوه و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ره‌خنه‌گرانی رێژیم، رۆژنامه‌ڤانان، خوێندکاران، به‌رگریکارانی مافی مرۆڤ و چالاکانی به‌رگریکاری مافی ژنان له زیندانن که شايسته‌ى پاڵپشتی و هاوپێوه‌ندیی ئێمه‌یه.
له‌به‌ر ئه‌وه که خراپ‌ترین مۆته‌که‌ی زیندانییه‌ک ئه‌وه‌یه که بیر له‌وه بکاته‌وه له‌بیر کراوه.
به پێشێل کردنی ئازادیی راده‌ربڕین، پێشێل کردنی مافه‌کانی دیکه‌ی مرۆڤ ده‌ست پێ ده‌کات. له ساڵی رابردوودا لانیکه‌م ٣٦٠ که‌س له سێداره دراون که ٥٠ که‌س له‌وانه له به‌ر چاوی راى گشتیی ئه‌نجام دراوه.
مافی ژیان سه‌ره‌تایی‌ترین مافی مرۆڤه
ئه‌مه مه‌رجی یه‌که‌می که‌ڵک وه‌رگرتن و چێژ بردن له مافه‌کانی مرۆڤه، له سێداره‌دان شێوازێکی کۆن و دژی رۆشنگه‌ریی سزادانه، له حاڵێکدا ده‌وڵه‌تان له پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان به‌رپرسیارن.
رێژیمی ئێران ئیدیعا ده‌کات که که‌رامه‌تی مرۆڤ ده‌پارێزێت. ئێمه داوا له رێژیمی ئیران ده‌که‌ین مه‌ودای نێوان قسه و کرده‌وه و ئیدیعا و راستییه‌کان بڕ بکاته‌وه.
٣١ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی
رۆژی جیهانیی پاڵپشتی له زیندانیانی سیاسی له ئێران
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران