کوردستان میدیا: شیرین عیبادی و چه‌ندین رێکخراوی جیهانیی به‌رگیریکاری مافی مرۆڤ نیگه‌رانیی خۆیان له باردۆخی خراپی زیندانیانی سیاسی له زیندانه‌کانی رێژیمی ئێران ده‌ربڕیوه.
شیرین عیبادی، براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبێل و سێ رێکخراوی دیکه‌ی به‌رگریکاری مافی مرۆڤ، رێکخراوی رێپۆرتێرانی بێ‌سنوور، فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی کۆمه‌ڵه‌کانی به‌رگریکاری مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له مافی مرۆڤی ئێران، به بڵاو کردنه‌وه به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌ش نیگه‌رانیی قووڵی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر گیانی زیندانیانی سیاسی، رۆژنامه‌ڤانان و وێبلاگ‌نووسان به‌نداکراو له ئێران ده‌ربڕی.
واژۆکه‌رانی ئه‌م به‌یاننامه‌یه له‌سه‌ر هه‌بوونی مه‌رگی گوماناوی و هه‌ڵسوکه‌وتى خراپ له زیندانه‌کانی ئێران و به‌تایبه‌ت له زیندانه‌کانی ئه‌وین و ره‌جایی شه‌هر پێداگرییان کردۆته‌وه و رایانگه‌یاندووه که گیانی به‌ندکراوانی وه‌کوو محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند چالاکی مافی مرۆڤ و به‌رپرسی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و چه‌ند زیندانییه‌کی دیکه، به توندی له مه‌ترسی دایه. ئه‌و به‌یاننامه‌یه خوازیاری ئازادیی به مه‌رج و خێرای زیندانیانی سیاسییه که رێژیمی ئیسلامیی ئێران له مه‌رگیاندا به‌رپرسیاره.
سپای پاسداران و وه‌زاره‌تی ئیتیلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ مه‌ره‌خه‌سیی ده‌رمانیی زیندانیان دژایه‌تیی کردووه و حه‌وتووی رابردوو بنه‌ماڵه‌ی ٤٦ زیندانیی سیاسی له نامه‌یه‌کدا بۆ سه‌ردۆزگه‌ری تاران ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر بارودۆخی زیندانیان ده‌ربڕیوه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران