کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵگەی جیهانی بۆ پێشگرتن لە کۆرۆنا یارمەتییەکانی خۆی بە خەڵکی ئێران گەیاند

11:37 - 24 رەشەمه 2719

چەندین وڵاتی جیهان بۆ پێشگرتن له قەیرانی کۆرۆنا یارمەتییەکانیان بۆ خەڵکی ئێران ڕەوانە کرد هەتا پێش بە کارەساتێکی قووڵ بگیردرێت.

چەندین وڵاتی جیهان وەک: "ئیمارات، قەتەر، ژاپۆن، ئاڵمان، سویس، کۆماری ئازەربایجان، فەرانسە و بریتانیا" یارمەتییەکانی خۆیان لە چوارچێوەی ناردنی دەرمان و کەرەستەی پزیشکی بۆ ئێران ڕەوانە کردووە.

هاوکات ڕێکخراوی تەندروستیی جیهان یارمەتییەکانی خۆی بۆ ئێران ڕەوانە کردووە.

ئامریکا بە فەرمی ڕایگەیاند کە ئامادەیە بۆ پێشگرتن لە کۆرۆنا یارمەتیی ئێران بکات بەڵام ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ئەو داواکارییەی ئامریکای ڕەت کردەوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ئەو یارمەتییانەی کە بۆ خەڵک نێردرابوو لە بازاڕی ئازاددا فرۆشتوویەتەوە.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ئیدعای ئەوە دەکەن کە بەهۆی گەمارۆکان کەلوپەلی پزیشکیان کەمە و ئەوەش کێشەی بۆ بەشی پزیشکی دروست کردووە بۆیە ناتوانن وەک پێویست پێش بە کۆرۆنا بگرن.

ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی ڕایگەیاند، ڕێژیمی ئێران دەیهەوێ بەهرەبەرداریی سیاسی لە بابەتەکە بکات چونکە دەرمان و خۆراک لە لیستەی گەمارۆکاندا نییە.