کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵێک بینای مێژوویی لە شاری مەهاباد مەترسیی ڕووخانیان لەسەرە

12:20 - 4 جۆزەردان 2722

کۆمەڵێک بینای مێژوویی لە شاری مەهاباد مەترسیی ڕووخانیان لەسەرە، هەروەها ئەوەش مەترسیی بۆ سەر گیانی هاووڵاتییان دروست کردووە.

هاووڵاتییەک بە گرتنی ڤیدیۆیەک باسی لەوە کردووە کە لایەنی پەیوەندیداری ڕێژیم هیچ کارێک بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو بینا مێژووییانە ناکات.

ئەو هاووڵاتییە هەروەها باسی لەوە کردووە کە بەهۆی ڕووخانی بەشێک لەو بینایانە، خشت و بەرد لەو بینایانە بەر دەبێتەوە و ئەوەش مەترسیی بۆ سەر گیانی هاووڵاتییان دروست کردووە.

هاووڵاتییان هەروەها باس لەوە دەکەن کە ئیدارەی میراتی فەرهەنگیی ڕێژیم ناهێڵێت کەس دەست لەو بینایانە بدات، بەڵام ئێستا کە خەریکن دەڕووخێن نایەن نۆژەنیان بکەنەوە.