کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵێک لە بەندکراوانی بەندیخانەی ورمێ پەیامێکیان بڵاو کردەوە

10:35 - 26 بەفرانبار 2720

کۆمەڵێک لە بەندکراوانی بەندیخانەی ورمێ بەنیسبەت دەسبەسەرکردنی لاوانی کورد بە دەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

ئيمه كۆمەڵێک زيندانىی سياسى له پارێزگاى "ورمێ" گیران و دەسبەسەرکرانی لاوانی کورد مەحکووم دەکەین. لە بەرەبەری مانگی پیرۆزی ڕێبەنداندا هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی کۆماری ئيسلامیی ئێران، کوێرکوێرانە لاوانی خۆرهەڵاتی كوردستان بە  بێ بەڵگە قۆڵبەست دەکات و ڕەوانەی ژووری لێکۆڵێنەوە و تاکەکەسییان دەکات.

کاربەدەستانی ڕێژیم بە بیری تەسکی خۆیان دەیانهەوێ گەلی مافویستی کوردستان چاوترسێن بکەن و لاوانی مافخواز و شۆڕشگێڕ بە چۆکدا بێنن؛ بەڵام بیریان لەوە نەکردووەتەوە، ئەوان دەیان ساڵە قەڵاچۆمان دەکەن، ماڵمان دەسووتێنن، خاکمان داگیر دەکەن و دەمانکوژن، بەڵام لە کۆتاییدا هەر ئەوانن کە بەدەستی پۆڵایینی گەلی کورد، بە زبڵدانی مێژوو دەسپێردرێن.

بژی کورد و کوردستان

بژی حیزبی دێموکرات

سەرکەوێ ڕاسان

٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٠ی کوردی