لە زیندانی نەغەدە کۆمەڵێک لە زیندانییانی سیاسی لە سەنگەری خۆڕاگری و کۆڵنەدانەوە پەیامی هاوخەمیان بۆ حیزبی دێموکرات ناردووە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمە کۆمەڵێک لە زیندانییانی سیاسی لە زیندانی نەغەدە لە سەنگەری خۆڕاگری و کۆڵنەدانەوە سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک لوقمان مێهفەر ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دڵگران بووین.
ئێمە پەیمان لەگەڵ ڕێبازی ناوبراو و هەموو شەهیدانی کوردستان نوێ دەکەینەوە کە هەتا گەیشتن بە ئامانجیان دەست لە خەبات هەڵناگرین.
ئێمە هەروەها دووپاتی دەکەینەوە کە بەندیخانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هیچ کات ناتوانێت ورە و ئیرادەی ئێمە بەچۆک دابێنێت و تەسلیمی ویست و خواستی ڕێژیمی ئێران نابین.
لە کۆتاییدا سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی شەهیدا لوقمان مێهفەر دەکەین.
کۆمەڵێک لە زیندانییانی سیاسیی نەغەدە