کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵێک لە شۆفێرانی تاکسی لە مەهاباد بەنیسبەت دۆخی خراپی کارەکانیان مانیان گرت

17:51 - 25 جۆزەردان 2722

کۆمەڵێک لە شۆفێرانی تاکسی لە مەهاباد لە گەڕەکی "شەهرەکی کارمەندان" مانیان گرتووە. ئەوان بەنیسبەت دۆخی خراپی کار و بژێویی ژیانیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

شۆفیرانی تاکسی وێڕای مانگرتن لەسەر کار داوایان لە لایەنی پەیوەندیدار کردووە کە بەدەم داواکانیانەوە بێن و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن.

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە  ڕێکەوتی ٢٥ی جۆزەردان لە پارێزگاکانی "ئیلام، تاران، ئەحواز و شیراز" و چەندین شوێنی دیکە چینی بازاڕی و خاوەنکاری ئازاد بەنیسبەت سەپاندنی باجی قورس و سیاسەتی ماڵیی هەڵە، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و مانیان گرتووە.

ناڕازییان بەنیسبەت دۆخی خراپی ژیان و کاریان ناڕەزایەتییان نیشان داوە و داوای چارەسەرکردنی کێشەکانیان کردووە.