کۆمه‌ڵێک له مامۆستایانی قوتابخانه و زانکۆکانی کوردستان و ئێران به‌بۆنه‌ی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، ڕۆژی پێشمه‌رگه و ئاڵای کوردستان پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان!
مامۆستایانی سه‌نگه‌ری زانست!
له ڕۆژی ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ١٣٢٤ی هه‌تاویدا ئاڵای کوردستان له به‌شێک له شاره‌کانی کوردستان هه‌ڵ کرا و هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه له چه‌کداری پارێزه‌ری خاک و نیشتمانی کورد، له‌لایه‌ن پێشه‌وای کوردان، به فەرمی دانرا.
ئه‌و شانازییه گه‌وره‌یه له مێژوویی هاوچه‌رخی کورددا به باڵای حیزبی خوشه‌ویستی نه‌ته‌وه‌یی کورد، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا بڕاوه.
ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه و ئاڵای پیرۆزی کوردستان ئێستا له هه‌ر چوار به‌شی کوردستان بووەته ڕه‌مزی یه‌کگرتوویی و هیوای کوردانە.
له‌و ڕۆژه پیروزه‌دا ئێمه مامۆستایانی نیشتمانپه‌روه‌ر له قوتابخانه و زانکۆکان، له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێبازه پیرۆزه په‌یمان نوێ ده‌که‌ینه‌وه و پێشمه‌رگه‌ئاسا له شار، بۆ مافی نه‌ته‌وایه‌تی و ئازادی و دێموکراسی و دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی له خه‌بات و تێکۆشان به‌رده‌وام ده‌بین.
سڵاو له پێشمه‌رگه‌ی شار و شاخ
هه‌ر شه‌کاوه بێت ئاڵای کوردستان
کۆمه‌ڵێک له مامۆستایانی قوتابخانه و زانکۆکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان