کۆمەڵێک لە ڕاهێنەران و وەرزشکارانی "ورمێ" سەبارەت بە لەسێدارەدانی "حەیدەر قوربانی" پەیامێکیان بڵاو کردەوە و دەڵێن کە تێرۆر و لەسێدارەدان خەباتی گەلی کورد ڕاناوەستێنێت.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
سڵاو بۆ هاوڕێیانی ئازیزمان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ئێمە کۆمەڵێک لە ڕاهێنەران و وەرزشکارانی شاری هەمیشە کوردستانیی "ورمێ" سەبارەت بە شەهیدکرانی "حەیدەر قوربانی" سەرەخۆشی لە ئێوە، نەتەوەی کورد، خەڵکی شاری "کامیاران" بەتایبەت بنەماڵەکەی دەکەین و جەخت دەکەینەوە کە شۆڕشی ڕەوا و ڕاستەقینەی کورد بە ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە تێرۆر و لەسێدارەدان لە جووڵە ناوەستێت.
ڕۆحی شاد و ڕێگای پڕڕێبوار بێت