کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی کورد قسەکانی "ڕەزا پەهلەویـ"ـیان مەحکووم کرد

11:58 - 24 جۆزەردان 2722

کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی کورد لە بەیاننامەیەکدا بەنیسبەت قسەکانی "ڕەزا پەهلەوی" هەڵوێستیان گرت و بڵاویان کردووەتەوە کە قسەکانی ناوبراو چاوبەستنە لە ڕاستییەکانی جوغرافیای ئێران.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: "قسەکانی ئەم دواییانەی ڕەزا پەهلەوی کوڕی شای پێشوو پیشانی دا کە هەندێک لە ئۆپۆزیسیۆنەکانی نیشتەجێی دەرەوە بەردەوام چاویان لە ڕاستییەکان داخستووە... هەندێک لەو ئۆپۆزیسیۆنانە دەیانهەوێت سیستمی تاکگەرایی و ستەم لەسەر بنەمای گوتاری شاخودایی دابمەزرێننەوە".

هەروەها لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: "قسەکانی ڕەزا پەهلەوی حاشا لە نەتەوەکانی ئێرانە و ناوبراو دەیهەوێت سیاسەت و بەرنامە ماوەبەسەرچووەکانی ڕێژیمی پێشوو بێتەوە نێو مەیدانی سیاسەت... قسەکانی ڕەزا پەهلەوی تەنیا لە ڕووی سەلیقه و خواستی خۆیەتی و هیچ ڕەواییەکی نییە".