لە درێژەی پەیامی پیرۆزبایی کۆمەڵانیی خەڵکی کوردستان لە شار و ناوچە جیاوازەکانەوە بەبۆنەی یووبیلی ئەڵماسیی حیزبی دێموکرات گەنجان و لاوانی هەورامان لە دوو پەیامی جیاوازدا پیرۆزبایی ٢٥ی گەلاوێژیان لە حیزبی دێموکرات کرد.
دەقی پەیامەکان بەم چەشنە:
بەبۆنەی ۲٥ی گەلاوێژ ۷٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبە خۆشەویستەکەمان حیزبی هەڵقوڵاوی نێو کومەڵانی خەڵکی کوردستان واتە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پیرۆزبایی لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، زیندانییانی سیاسی و خەڵکی کوردستان بە گشتی و کادر و پێشمەرگە کۆڵنەدەرەکانی سەنگەر دەکەین و هەرلەم ڕۆژە پیرۆزەدا ئێمە وەک کۆمەڵێک لە لاوانی ئاواییەکانی "دەل و ڕوار" پەیمان نوێ دەکەینەوە کە هەتا سەرکەوتنی یەکجاری وەفادار دەبین بەڕێبازی شەهیدان و ئامادەین لەو پێناوەدا بۆ جێبەجێ کردنی هەر ئەرکێک کە بە ئێمەی بسپێردرێت.
سەرکەوێ خەباتە ڕەواکەمان بەڕێبەرایەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
سڵاوێکی بێ پایان به‌ناوی نه‌وه‌کانی "مه‌حموودخانی دزڵی"ـه‌وه، په‌یامی پیرۆزبایی خۆمان به‌بۆنه‌ی ۲۵‌ی گه‌لاوێژ ۷۵مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبه خۆشه‌ویسته‌که‌مان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ده‌که‌ین پیرۆزبایی له ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی حیزب و ته‌واوی کادر و پێشمه‌رگه هه‌میشه له سه‌نگه‌ره‌کان ده‌که‌ین وه په‌یمانیی وه‌فاداری نوێ ده‌که‌ینه‌وه که هەتا سه‌رکه‌وتن درێژه ده‌ری ڕێگه‌ی شه‌هیدان بین و هیوادارین ۲۵‌ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ ببێته هێمایەک بۆ یه‌کگرتنه‌وه.
ئه‌ندامان و دۆستان و خه‌ڵکی نیشتیمانپه‌روه‌ریی ئاوایی "دزڵی"
۲۴ی گه‌لاوێژی ۱۳۹۹ی هه‌تاوی