کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵێک مامۆستایانی پارێزگای ورمێ لە بەردەم ئیدارەی گشتیی پەروردە و بارهێنانی ئەو شارە مانیان گرت

13:12 - 20 خاکەلێوه 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٩ی خاکەلێوە، هاوکات لەگەڵ ئەویکە وەزیری پەروەردە و باڕهێنانی ڕێژیمی ئێران سەردانی ئەو پارێزگایەی کردبوو، کۆمەڵێک مامۆستای قوتابخانەکان لە شارەکانی سەر بە پارێزگای ورمێ لە بەردەم ئیدارەی گشتیی پەروردە و بارهێنانی ئەو شارە مانیان گرت.

مامۆستایان بەنیسبەت ئەو زوڵم و نادادپەروەرییەی کە لێیان دەکرێت ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

لەو مانگرتنەدا ئەندامانی یەکیەتیی پێشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران بەشداریان هەبووە.

مامۆستایان سەرەڕای ئەوەیکە نوێنەریان بۆ داواکاری مافەکانیان ناردبووە نێو کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئیدارەی پەروەردە و باڕهێنانی ورمێ، لەسەر ئەوە پێداگیریان کردەوە کە مامۆستایان هیچ متمانەیەکیان بە یاسا و ڕێساکان و هەروەها وزیری پەروەردە و باڕهێنانی ئێران نەماوە.

مامۆستایان لە کوردستان و ئێران لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە هیچ گرینگییەکیان پێنادرێت و زۆرێک لە مافەکانیان پێشێل دەکرێت، هەر بۆیە بەردوام بەنیسبەت دەستبەسەر کردنی مامۆستایان، مووچەی ژێر هێڵی هه‌ژاری، كه‌مبوونی کەرەستەی فێرکاری وئەمنییەتی‌كردنی نێو قوتابخانەکان و چۆنییەتی بارهێنان، مان دەگرن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە دەبەن.