
کۆمەڵێک لە هاوڕێ و هاوڕێبازەکانی شەهید "حەیدەر قوربانی" لە کامیاران، لەگەڵ خوێنی شەهید حەیدەر و ڕێبازی حیزبی دێموکرات پەیمانیان نوێ کردەوە و پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
وێڕای مەحکوومکردنی ئەو جینایەتە لەلایەن کۆماری پەت و سێدارەوە، سەرەخۆشیی خۆمان لە بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێموکرات و هەروەها بنەماڵەی نوێترین شەهیدی ڕاسان کاک "حەیدەر قوربانی" دەکەین و لەگەڵ خوێنی شەهید حەیدەر و ڕێبازی حیزبی دێموکرات بەڵێن و پەیمان نوێ دەکەینەوە. هیوادارین بتوانین ئەو کەلێنە پڕ بکەینەوە و بێ حەیدەری بە حیزبەکەمان و شارەکەمانەوە دیار نەبێت.
هاوڕێ و هاوبیر و هاوڕێبازەکانی کاک "حەیدەر قوربانی"، کامیاران