
هۆزەکانی "شە بەخش، چاریزهی، گومشاد زهی، مەلەکی، مەلازهی، ڕەئیسی و ڕەند" لەهەمبەر لەسێدارەدانی بە کۆمەڵی لاوانی بەلووچ لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێراندا، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.
لە بەشێک لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: "ئێعدامی لاوانی بەلووچ بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان تەنیا بیانووی دەسەڵاتە و تەنیا ئامانج لەو کارە کۆمەڵکوژکردنی لاوانی بەلووچە".
لە ماوەی تەنیا پێنج ڕۆژدا، ١٨ لاوی بەلووچ لە زیندانەکانی ڕێژیمدا لەسێدارە دراون و زۆرێکی دیکە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە و چاوەڕێی بەڕێوەچوونی حوکمەکەیانن.