کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵێک هەواڵنێری بەکرێگیراوی ڕێژیم لە فێستڤاڵێکدا لە سنە خەڵاتیان پێ دراوە

17:52 - 4 رێبەندان 2720

لە فێستیڤاڵێکدا لە ژێر ناوی ''مەکتەبی حاج قاسم'' کە لە پارێزگای سنە بە بەشداریی مۆرە و بەکرێگیراوانی ڕێژیم بەڕێوە چووە، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران کۆمەڵێک هەواڵنێری بەکرێگیراوی خۆیان خەڵات کرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا چەند کەسێک کە لە بەشی فیلمی دەنگ و ڕەنگی ڕێژیم لە پارێزگای سنە چالاکی دەکەن خەڵاتی تێرۆریست "قاسم سلێمانیـ"ـیان پێدراوە.

هەروەها چەند هەواڵنێر لە هەواڵدەرییەکانی ''فارس، ئیسنا، تابناک، کورد تودێی، حەوتوونامەی هەواڵی کوردستان و حەوتوونامەی ئاوات'' لە پارێزگای سنە مووچەی بەکرێگیراویی خۆیان پێ دراوە.

ئەو کەسانەی کە ڕێزیان لێ گیراوە، لە ڕاستای بانگەشە بۆ ئامانجە نگریسەکانی ڕێژیم لە کوردستان زیاترین خزمەتیان بە ڕێژیم کردووە.

لەو فێستڤاڵەدا ڕێژیمی ئێران خەڵاتی بە هەواڵنێرە بەکرێگیراوەکانی خۆی داوە کە خۆش خزمەتییان بە ڕێژیم کردووە.