کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵە چیرۆکی "زیگۆراتی گۆرانییەکانی ئەستێرە" چاپ و بڵاو کرایەوە

11:38 - 27 بانەمەڕ 2721

ژنە نووسەرێکی کوردی خەڵکی سەردەشت یەکەم کۆمەڵە چیرۆکی خۆی لەژێر ناوی "زیگۆراتی گۆرانییەکانی ئەستێرە" چاپ و بڵاو کردەوە.

"خەدیجە جاوید" نووسەری ئەو کۆمەڵە چیرۆکە، بە زمانێکی خەیاڵاویی نەرمی خانمانە، تابلۆی ئەزموونەکانی وا دەنەخشێنێ کە زۆر زوو خوێنەر خولیا دەکا و دەیباتە ناخی جیهانی چیرۆکەکانەوە، جیهانێک کە ڕاستی و خەیاڵ تێیدا ئاوێتەی یەک دەبن و خوێنەر جیهانی ئەزموونەکانی خۆی تێدا ئەزموون دەکات، بەڵام ئەمجارە بە ڕوانێنێکی جیاواز لە پێشوو.

لەو کۆمەڵە چیرۆکەدا ، نووسەر باڵای خانمانەی زۆر بەرزە و بە بوێرییەوە توانای ڕوانینی خانمانە بە سەر  کۆسپەکاندا زاڵ دەکات، ئەوەش تایبەتمەندییەکی گرینگیی دیکەی ئەم کۆمەڵە چیرۆکەیه.

نووسەرانی کورد بەتایبەت خاتوونە نووسەرەکانی کورد بە کەڵکوەرگرتن لە جەوهەرەی دەروونیان، سەرەڕای گوشارەکان

لە نووسین و چیرۆک و بەرهەمەکانیاندا ڕۆحی توانای خۆیان وێنا دەکەن و شانازی دەخولقێنن.