
کۆمەڵە چیرۆکی "شەوەزەنگ" لە نووسینی "کەماڵ کۆکەیی" لە ١١٧ لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کرایەوە.
نووسەر لە کتێبەکەدا بە زمانی جۆراوجۆر بەتایبەت بە زمانی شێعر وەسفی ڕووداوەکان دەکات و جووڵەکانی سروشت بە وێنە دەکێشێ.
نووسەر لە کتێبەکەدا وڵاتی خیاڵی، پاڵەوانی خیاڵی، دیمەنی جوان، دیوار و عەزرەت، کڕێوه و شەخته، کردەوەی جوامێرانه، ترس و سام، ڕەشبەڵەکی خوێن و جێژوان، هۆهۆی جووتیار و هەوهەوی سوار، تا دەگاته مردنێکی به ساناهی یان به لباد و لۆکه سەربڕین، هەموویان دەخاته ژێر دەسەڵاتی خۆی.
"کەماڵ کۆکەیی" شاعیر و نووسەر لە مەهاباد لەدایک بووە و دانیشتووی ئەو شارەیە.
تا ئێستا جگە لە کتێبی "شەوەزەنگ" دوو بەرهەمی شێعری دیکەشی بە ناوەکانی " جانتای غەریبی" بە زمانی کوردی و "کوچەها اشک میریزند" بە زمانی فارسی لێ بڵاو بووەتەوە.