کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەگەڵ حیزبی دێموکرات کۆ بووه

22:35 - 26 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لەسەر نزیکبوونەوەی هێزەکانی کوردستانی ئێران گفتوگۆیان کرد.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲٦ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی، شاندێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرەستیی "عومەر ئیلخانی زادە"، سکرتێری گشتیی کۆمەڵە، سەردانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد ولە لایەن هەیئەتێکی حیزب بە سەرپەرەستیی "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزب پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارەکە باردوخی سیاسیی ناوچەکە، ئێران و ڕەوشی کوردستان تاوتوێ کران و پێویستیی لێکنزیکبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لەم قۆناغە هەستیارەدا بە ئەرکێکی زەرووری و پێویست زانرا.

لە بەشێکی دیکەی باسەکەدا ، لەسەر زیاتر نزیکبوونەوەی هێزەکانی کوردستانی ئێران و چالاکییەکانی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە وردی باس کرا کە لە چوارچێوەی کاری هاوبەشی لایەنەکاندا بەرژەوەندی خەڵک و پەرەدان بە خەباتی جەماوەری جەختی لەسەر کرایەوە.