کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنسرسیۆمی ''پێرگس''ـی بریتانیا وەزارەتی نەوتی ئێرانی لە سەر کار دانا

19:20 - 12 جۆزەردان 2720

''بیژەن زەنگەنە'' وەزیری نەوتی ڕێژیمی ئێران کە دوای ڕێککەوتنی بەرجام لە سەر سەرمایەگوزاریی بیانی پێداگری دەکرد، داوی ئەوەیکە شیرکەتی نەوتی "تۆتاڵ" گرێبەستەکانی هەڵوەشاندەوە، کۆنسێرسیۆمی نەوتی ''پێرگس''ـی بریتانیاش دوای ٣ی ساڵ هیچ یەک لە بەڵینییەکانی جێبەجێ نەکردووە.

شیرکەتی نەوتی باشووری ئێران، فۆرمێک لە گرێبەستەکانی IPC  لە ژێر چاوەدێری وەزیری نەوتی ڕێژیم لە دەستەی بەڕێوەبەڕیی شیرکەتی نەوتی ئێراندا پەسند کردبوو.

شیرکەتی نەوتی باشووری ئێران لەو چوارچێوەیەدا؛ گرێبەستێکی نەهێنی بەمەبەستی گەشەپێدان و وەبەرهینانی دوو مەیدانی نەوتیی ''کەرەنج' و شادگان'' کۆنسێرسیۆمی "پێرگس" واژۆ کرد، بەڵام ئەو شیرکەتانە، وەزارەتی نەوتی ڕێژیمی ئێرانیان لە سەرکار داناوە.

دوای کشانەوەی ئامریکا لە ڕێککەوتنی بەرجام و وەگەڕخستنەوەی گەمارۆکان بۆ سەر ڕێژیمی ئێران، ئامریکا بە توندی هەڕەشەی لە شیرکەت و کۆمپانیاکانی وڵاتانی ئورووپایی کرد کە هەر چەشنە مامەڵە و هاوکاریی بازرگانی لەگەڵ ئێران، ڕابگرن.

دوابەداوی گەمارۆکانی ئامریکا، شیرکەتی فەرانسەیی "تۆتاڵ" بە فەرمی لە گرێبەستی "گەشەی فازی ١١ی پارسی جنووبی" کشاوەتەوە و ئێرانی بەجێهشت.

جیا لە "تۆتاڵ"ـی فەرانسە، کۆنسێرسیۆمی نەوتی ''پێرگس''ـی بریتانیاش دوای ٣ی ساڵ هیچ یەک لە بەڵینییەکانی جێبەجی نەکردووە و وەزارەتی نەوتی ڕێژیمی ئێرانیان لە سەرکار داناوە.