کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنسێرڤی ماسی لە سفرەی خەڵک نەما

18:00 - 10 خەرمانان 2721

بەهۆی گرانیی گۆشت لە بازاڕەکانی کوردستان و ئێراندا بەکارهێنانی ئەو خۆراکە ٥٠ لەسەد کەمی کردووە.

لە لایەکی دیکەوە بەهۆی ئەوەیکە کۆنسێڤی ماسی بووەتە ٣٠ هەزار تمەن خەڵک ئیتر ناتوانن ئەو خۆراکە بکڕن. دابەزینی ئاستی کڕینی خەڵک و بەرزبوونەوەی نرخەکان بووەتە هۆی ئەوەیکە توانای کڕینی خەڵک ڕۆژانە دابەزێت.

خەڵک بەهۆی ئەوەیکە ناتوانن گۆشتی سوور یا سپی بکڕن ناچارن ڕوو لە کڕینی ئێسک، جەرگ و سیکەتۆرە بکەن کە وەک گوشتی دەرجە ئەژمار دەکرێت.

بەشێکی گرانیی گۆشت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تفاق و دان بۆ ئاژەڵداران و کێڵگەکانی پەلەوەرە دابین نەکراوە.

نرخی گۆشتی سوور و مریشک لە ئێراندا ڕۆژ بە ڕۆژ ڕووی لە زیادبوونە و لە ئێستادا ئیتر گۆشت لەسەر سفرەی خەڵکی کەمداهات و تەنانەت چینی مامناوەند سڕدراوەتەوە.