کوردستان میدیا: کۆنفرانسی ساڵانەی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ بە بەشداریی نوێنەرانی سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كانى پێکهێنەرى ئه‌و کۆنگرەيه لە وڵاتی نوروێژ بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٦ و ١٧ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، کۆنفرانسی ساڵانەی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ بە میوانداریی لقی نوروێژى ئه‌و کۆنگرەیه و بە بەشداریی نوێنەرانی تێکڕای پێکهێنەرانی، بەڕێوە چوو.
مافی نەتەوەکانی ئێران، سیستمی داهاتووی وڵات و هەلومەرجی ناوخۆ و دەرەکیی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهان، گرینگ‌ترین باسەکانی ئەو کۆنفرانسە بوون.
لێکدانه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی ئاییننامه‌ی کۆنگره ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆنفرانسه‌که بوو، که تێدا نوێترین و گۆنجاوترین بابه‌ته‌کانی پێوه‌ندیدار به ئاییننامه داڕێژرایه‌وه.
لە کۆنفرانسی ساڵانەی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ، با‌یه‌خدان و به‌هێز کردنی به‌شی راگه‌یاندنی کۆنگره له هه‌موو بوارێکه‌وه پێداگری له‌سه‌ر کرایەوە که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کۆمه‌ڵێک که‌سی شاره‌زا و پسپۆر دیاری کرا.
جێگای ئاماژه‌یه که میکانیزمی دیالۆگ و دانیشتن لەگه‌ڵ ئوپۆزسیۆنی ئێران به له‌به‌رچاو گرتنی مافی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران لەسه‌ر بنه‌مای فکريی ئێرانێکی فیدراڵی نه‌ته‌وه‌یی ــ جۆغرافی، ده‌ست نیشان کرا.
له‌و پێوه‌ندیه‌دا کۆمیته‌ی پێوه‌ندییه ئێرانییه‌کان راسپێردرا به سیاسه‌تی دارێژراوی دیالۆگ، هه‌نگاوه‌کانی خۆی بۆ هاوپێوه‌ندی و هاوکاری به کرده‌وه لەگەڵ هەموو هێزه دژبه‌ره‌کان و لایه‌نگری دێمۆکراسی له ئێران‌دا خێراتر بکات.
جیگای باسه نوێنه‌رانی هه‌موو لقه‌کانی کۆنگره، راپۆرتی کار و چالاکی خۆیان پێشکه‌ش کرد، هه‌روه‌ها بڕیار درا کۆنگره هه‌وڵ بدات له‌و وڵاتانه‌ی که نوێنه‌رایه‌تی نیه، هه‌نگاوی پێویست بۆ پێکهێنانی هه‌ڵێنێته‌وه.
پاش دوو رۆژ کاری بەردەوام و پەسند كردنى چەندین بڕیار، کۆنفرانسەكه کۆتایی پێهات.
کۆنگره بەپێی نه‌ریتی خۆی هه‌ر ساڵێک کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی خۆی له وڵاتێک به‌ڕێوه ده‌بات.