کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنگرەی ئامریکا یاسای گەمارۆی ڕێژیمی ئێران و پێشگیریکردن لە کەمکردنەوەی گەمارۆکانی پەسند کرد

12:03 - 4 رەزبەر 2721

کۆماریخوازەکان لە پارلمانی نوێنەرانی ئامریکا بە دوای دانانی مەرجێکەوەن کە ببێتە هۆی ئەوەی وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا ئەرکدار بکرێت بەخێرایی لە پێوەندی بە لابردنی هەرشێوە گەمارۆیەک دژی ئەو وڵاتانەی پشتیوانی لە تێرۆریزم دەکەن، کۆنگرەی ئەو وڵاتە ئاگادار بکاتەوە.

هەر لەو ڕاستایەدا نوێنەرانی کۆماریخواز لە کۆنگرەی ئامریکا توانییان بە پێشنووسی یاسای بودجەی ساڵانەی بەرگریی نەتەوەیی ڕێوشوێنێک زیاد بکەن کە ڕێگری لە دەوڵەتی "جۆ بایدن" بکات تاکوو نەتوانێت هیچ داراییەک بە ڕێژیمی ئێران بدات.

هەروەها ئەو نوێنەرانە دەیانهەوێت سەرکۆماری ئامریکا ناچار بکەن کە لە پێوەندی بە هەر جۆرە قانێک بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و کەمکردنەوەی گەمارۆوە ئابوورییەکانی سەر تاران، کۆنگرە ئاگادار بکاتەوە.

کۆمیتەی کۆماریخوازەکان “RSC” کە گەورەترین کۆبوونەوەی حیزبیی حیزبی کۆماریخوازەکان لە کۆنگرەیە، گەڵاڵەی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕێژیمی ئێرانی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ لە ماوەی ئەم حەوتووەدا لە پارلمانی نوێنەران لە قۆناغی پەسەندکردن تێپەڕاند و گونجاندوویەتی.

کۆماریخوازەکان یاسای بەرگریی نەتەوەیی بۆ گەمارۆی سەر ڕێژیمی ئێران بەکار هێناوە، هەتا لە هەر شێوە قانێکی دەوڵەتی "بایدن" بە "تاران" کە وەکوو بەشێک لە دانوستانی ناوکیی ساڵی ٢٠١٥ ئەنجام دەدرێت، ئاشکرا بکرێت.