کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچبەرانی ئەفغان لە خراپترین دۆخدا لە ئێران ژیان بەسەر دەبەن

13:51 - 31 بانەمەڕ 2722

ڕۆژنامەیەکی ئەفغانستانی بڵاوی کردووەتەوە کە کۆچبەرانی ئەفغان لە ئۆردووگاکانی ئێران لە خراپترین دۆخدا ژیان بەسەر دەبەن.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە کۆچبەرانی ئەفغان لە ئۆردووگاکانی ئێران لەگەڵ برسێتی و نەبوونی ئیمکانات بەرەوڕوون و ئەشکەنجە و ئازار دەدرێن و بێڕێزییان پێ دەکرێت.

لەگەڵ گەیشتنی تاڵبان بە دەسەڵات لە ئەفغانستان، هەژاری و بێکاری لەو وڵاتە پەرەی سەند و هەزاران کەس بۆ دابینکردنی بژێویی ژیان ڕوویان لە ئێران کرد و لەبەر بەسترانی سنوورەکان، زۆرینەی خەڵکی ئەفغان لە ڕێگای قاچاخەوە ڕوویان لە ئێران کردبوو.

سەرچاوەکانی هەواڵی ئەفغانستان باس لە کۆچی نزیک بە یەک ملیۆن ئەفغان بۆ ئێران دەکەن.

لە مانگەکانی ڕابردوودا بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران دەستیان کرد بە ئازار و ئەزیەتی کۆچبەرانی ئەفغان  و تا ئێستا بێڕێزیی زۆر بەو کۆچبەرانە کراوە و لە دۆخێکی خراپدا ژیان بەسەر دەبەن.