کوردستان میدیا: دایکی شه‌هیدێکی رێگای سه‌ربه‌ستیی کوردستان و پێشمه‌رگه‌یه‌کی حیزبی دێمۆکرات له ناوچه‌ی ورمی به‌هۆی نه‌خۆشیی و پیری کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٦ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، دایه سه‌یران خه‌لیلی دایکی شه‌هید ئه‌فه‌ندی خووبایی و دایکی پێشمه‌رگه‌یه‌کی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌ناوی فه‌تحوڵڵا خووبایی، به‌هۆی پێری و نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.
شه‌هید ئه‌فه‌ندی خووبایی له ساڵی ١٣٦٢ی هه‌تاوی پاش لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌ی هێزه‌کانی رێژیم له به‌ندیخانه‌ی شاری ورمێ له سێداره درا.
هه‌روه‌ها زاوایه‌کی دایه سه‌یران به‌ناوی شۆقی عابیدینی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو و له ساڵی ١٣٦٣ی هه‌تاوی له شه‌ڕێکی نابه‌رانبه‌ردا له‌گه‌ڵ ده‌ست و پێوه‌ندییه‌کانی رێژیمی ئێران شه‌هید کرا.
هه‌نووکه‌ش کوڕێکی دایه سه‌یران به‌ناوی فه‌تحوڵڵا خووبایی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه و به‌هۆی حیزبی بوون و نیشتمانپه‌روه‌ریی دایه سه‌یران، چه‌ندین جار ماڵه‌که‌یان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ریژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه سووتێنراوه.
دایه سه‌یران سهرهمڕە (هه‌میشه) به نیشتمانپه‌روه‌ری و حیزب دۆستیی کوڕه‌کان و زاواکه‌ی شانازیی ده‌کرد.
ته‌رمی دایه سه‌یران خه‌لیلی له گوندی زێدی خۆی به‌ناوی به‌ره سپیان له نێو ئاپۆرای خه‌ڵکدا به خاک سپێردرا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و که‌س و کاری دایه سه‌ریان و به‌تایبه‌ت به‌ڕێز فه‌تحوڵڵا خووبایی ده‌کات و خۆی له خۆم و په‌ژاره‌یاندا به شه‌ریک و به‌شدار ده‌زانێت.
رۆحی شاد
بەرەو 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران