کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی ڕێگای رزگاری کوردستان

18:55 - 4 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی سوورخەڵات لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٤ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، دایە "خاتووزین حەسەنزادە" دایکی شەهید "ئیسماعیل رەزایی" لەناوچەی ڕەحیم خانی بۆکان بەهوی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو ئینسانێکی نیشتمان پەروەر ووەفادار بەرێبازی کوڕە شەهیدەکەی بوو. تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بە خاک ئەسپێردرا.

شەهید ئیسماعیل ڕەزایی ساڵی ۱۳٤٦ لەناوچەی رەحیم خان لەدایک بوو، ناوبراو کادرێکی بەوەجی حیزبی دێموکرات بوو کە لە رێکەوتی ۱۹ی خەرمانانی ۱۳٦٤ لە  شوێنێک بە ناوی کەرێزان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

حیزبی دێموکرات سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.