کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی مێژوونووس و مامۆستایەکی ناوداری کورد

13:40 - 19 گەلاوێژ 2720

دوکتور "غوڵامعەلی ئیدریسییان" مێژوونووس و مامۆستای بەناوبانگی گەلی کورد، خەڵکی شاری سنە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دوکتور "ئیدریسییان"ساڵی ١٣١٢ی هەتاوی لە شاری "سنە" چاوی بە دونیا هەڵێناوە.

خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی هەر لە شاری "سنە" تەواو کردووە و دواتر لیسانسی لە ڕشتەی "مێژوو"دا لە زانکۆی تاران بەدەست هێناوە.

ناوبراو بۆ درێژەی خوێندنەکەی ڕووی لە وڵاتی فەڕانسە کردووە و لە زانکۆی "سوربۆنـ"ـی پاریسدا، دوکتورای مێژووی بەدەست هێناوە.

دوکتور "غوڵامعەلی ئیدریسییان" ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی سەرۆکی زانکۆی مەشهەد و خەریکی وانەوتنەوە بووە و دواترگەڕایەوە بۆ زانکۆی "سوربۆن".

ئەو مامۆستا بەناوبانگە لە زانکۆی "بۆرۆکلیـ"ـی ئامریکا وەکوو مامۆستای لێکۆڵەر دەست بەکار بووە و بەرهەمی لێکۆڵینەوەکانی خۆی لەبارەی کوردستانەوە لە کتێبی "کورد و کوردستان لە هەزارەکانی پێش مێژوو"، چاپ و بڵاو کردەوە.

تەرمی دوکتور "غوڵامعەلی ئیدریسییان" لە شاری "سنە" ئەسپەردەی خاک کرا.