کوردستان میدیا: دایە "زوڵەیخا ئەحمەدنەژاد"، هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە مەهاباددا، کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ١٠ی بانەمەڕ، دایە زوڵەیخا ئەحمەدنەژاد هاوسەری شەهید خالید عەلیپوور لە شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شەهید خالید، سەرپەلی پێشمەرگەكانی پارێزەری دوكتور قاسملوو و بەردەوام لەگەڵ دوكتور قاسملوودا بووە.
ناوبراو ساڵی ١٣٣٤ لە گوندی "قوزڵوو"دا لەدەیک بووە و ڕێبەندانی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە ورمێ لە سێدارە درا.
شەهید خالید، ساڵەكانی ٦٠، لەسەر ئیزنی حیزبی دێموکرات گەڕایەوە نێو بنەماڵەکەی و پاشان لە لایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر دەکرێت و پاش ماوەیەک لە سێدارە دەدرێت.
تەرمی دایە زوڵەیخا لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.