ک/مــــــــــــیدیا: پێشمه‌رگه‌یه‌کی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به هۆی نه‌خۆشی، له ته‌مه‌نی 50 ساڵیدا ماڵئاوایی له ژیان کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 4ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی، پێشمه‌رگه‌یه‌کی پێشووی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و که‌سایه‌تیی ناسراوی شاری مه‌هاباد، به‌ناوی جه‌عفه‌ر گوشتاسبی، کوڕی حوسێن له ته‌مه‌نی 50 ساڵی به‌هۆی نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.
جه‌عفه‌ر گوشتاسبی ناسراو به شینه یه‌کده‌ست له دایک بووی ساڵی 1341ی هه‌تاویی شاری مه‌هاباده و هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران و له ساڵی 1357ی هه‌تاوی، له کاتێکدا که ته‌نیا 16 ساڵ ته‌مه‌نی بوو، هاته نێو ریزه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و له هێزی پێشه‌وا سازمان درا.
کاک شینه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه نه‌یتوانی زیاتر له 7 ساڵ خزمه‌ت به گه‌له‌که‌ی بکات و له ساڵی 1364 گه‌ڕایه‌وه مه‌هاباد، به‌ڵام هیچ کات خۆی به دابـڕاو له حیزب دێموکراتی کوردستان و ئامانجه‌کانی، نه‌ده‌زانی.
ناوبراو هه‌ر له هه‌مان رۆژ له نێو ئاپۆرای گه‌رمی خه‌ڵکی شاری مه‌هاباددا به خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی، ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و که‌س و کاری کاک شینه ده‌کات و خۆی به شه‌ریک و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێت.
رۆحی شاد