کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی دێرین و دوو کەسایەتی نیشتمانپەروەر لە کوردستان

12:10 - 13 خاکەلێوه 2720

کاک "عەلی‌موراد گودەرزی" پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٢ی خاکەلێوە کاک "عەلی‌موراد گودەرزی" کوڕی 'یووسف" خەڵکی گوندی "مێسووراو" سەر بە شاری کامیاران و یەکێک لە پێشمەرگە دێرینەکانی حیزبی دیموکرات لە هێزی "بێستوون" کۆچی دوایی کرد .

کاک عەلی‌موراد لە سەرەتای ئاشکرابوونی خەباتی حیزبی دێموکرات لە کامیاران لەگەل شەهید "مەحموود گودەرزی" برا چووکەکەی بوون بە پێشمەرگەی حێزبی دێموکرات .

دوای شەهید بوونی کاک مەحموودی برای و بەهۆی دژواربوونی ژیانی بنەماڵەی ساڵی ۱۳۶۲ لە سەر ئیزنی حیزب وازی لە پێشمەرگایەتی هێنا.

ناوبراو هەتا دوا ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات مایەوە.

لە سەردەشت کاک سەید "حوسێن نەبی پوور" کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و کوردپەروەری شاری ڕەبەت کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو ساڵی ١٣٠٠ لەدایک و لە ماوەی ژیانیدا کەسێکی تێکۆشەر بووە.

لە دەورانی کۆماری کوردستاندا لاوێک بووە و لەگەڵ برایەکی بە ناوی سەید ڕەحمان کە براگەوەری بووە بەشداریی کۆماریان کردوە. دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان دەستی بە ژیانی ئاسایی خۆی کرد.

لە دەورانی دەسەڵاتی شادا ٢ جاران  بە تۆمەتی هاوکاریکردنی شۆڕشگێڕانی کورد  دەسبەسەر دەکرێت

هەو لەو پێوەندییەدا لە بانە کاک "عارف خوڕەم دڵ" کەسایەتییەکی خۆشناو و حیزبدۆست بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک "عارف خوڕەم دڵ" ناسراو بە "عارف ماسیەری" خەڵکی گوندی ''ماسیەر"ی شاری بانە لە تەمەنی ٨۱ ساڵیدا بە ھۆی جەڵتەی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو کەسێکی خۆشناو و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراون دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.