کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات

14:04 - 2 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە باشووری کوردستان بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢ی جۆزەردان، کاک "نەریمان کاکە وەیسی"، کوڕی عەزیز، لە کەمپی باریکە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو ساڵی ١٣٤٤ی هەتاوی لە گوندی "کۆرەیی" سەر بە ئەزگلەی سەلاس باوەجانی، لە پارێزگای کرماشاندا لەدایکبووە.

کاک نەریمان، کەسێکی زۆر دڵسۆز و وەفادار بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە لە کەمپی باریکە نیشتەجێ بوو.

ناوبراو لە دەیەی ٦٠دا، لە ئۆردوگای ڕۆمادییەوە پێوەندی بە حیزبی دێموکراتەوە گرتبوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.