کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات

18:12 - 15 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندان، فەقێ عەبدوڵڵا حوسێن زادە ئەندامی بەئەمەگی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

فەقێ عەبدوڵڵا، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و جێگای باوڕی خەڵکی ناوچەکە بوو؛ تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچە به خاک ئەسپێردرا.

ناوبراو، تا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان و حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی له بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.