کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دواییی هونەرمەندێک لە ورمێ

11:11 - 1 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: هونەرمەندێکی  دەنگخۆش و ناسراوی ناوچەی ورمێ کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٣٠ی ڕێبەندان، حەمید حەمیدی، هونەرمەندی دەنگخۆش و ناسراوی ناوچەی ورمێ، خەڵکی گۆندی ''تاڵینـ"ـی تەرگەوەر بە هۆی جەڵتەی دڵ گیانی لە دەست دا. حەمید حەمیدی هونەرمەندێکی نەتەوەییی ناوچەی ورمێ بوو، کە شارەزایی لە وتنەوەی گۆرانی لە بوارەکانی لاوک و دیوانی و فلکولۆردا هەبوو. زۆر جاریش لە زەماوەندەکاندا بە سروودی شۆڕشگێڕانە جۆش و خرۆشی دەخستە نێو ریزی هەڵپەرکێی لاوانەوە.

تەرمی ناوبراو بە بەشداریی خەڵکێکی بەرچاوی ناوچەکە بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخوشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی حەمید حەمیدی دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.