کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دواییی پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات

23:32 - 23 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات، لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا، لە گوندی ئاسناوێی شنۆ، کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی هەینی، ١٩ی ڕێبەندان، مام یووسف ناسربەیگی، خەڵکی گوندی ئاسناوێ سەربە شنۆ، لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا،  کۆچی دوایی کرد.

مام یووسف، لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێراندا، هاتە نێو ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لە هێزەکانی سمکۆ و کێلەشین بووە. لە ساڵی ١٣٦٩ی هەتاویدا، بە هۆی بەساڵاچوویی و خێزانداری گەڕایەوە نێوخۆ، بەڵام تا کاتی مردنی وەفادار بە حیزبی دێموکرات مایەوە و هەمیشە خۆی بە پێشمەرگە دەزانی و شانازی بەم  ڕۆژانەوە دەکرد، وەک پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات چەکی لە شان بووە.

ناوبراو، دوای ١٢ساڵ نەخۆشی و لەجێکەتوویی و هەروەها به هۆی بەساڵاچوویی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

تەرمی مام یووسف لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.