کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دواییی ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پیرانشار

11:08 - 7 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی شاری پیرانشار، بە ناوی "مام کەریم سەمیمی" ناسراو بە "کەریمە شەل" ڕۆژی ٦ی ڕەشەمە، بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

مام کەریم پێشتر لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا خزمەتی بە گەل و نیشتمانەکەی دەکرد و دواتر بە هۆی بارودۆخی نالەباری بنەماڵەکەی و زۆر بوونی منداڵ لە ساڵەکانی ٦٠دا بە ناچاری گەڕایەوە بۆ نێوخۆ.

ناوبراو، لە دوای چوونەوەشی بۆ نێوخۆ وەک مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و وەفادار بە ڕێبازی حیزب مایەوە و هاوکار و هاوبیریی پێشمەرگەکان بوو و هەتا دوایین چرکەساتەکانی ژیانی وەفادار بە گەل و نیشتمانەکەی بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.