کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی قارەمانێک لە خێڵی دار بەڕوو

12:08 - 22 خاکەلێوه 2720

"ئیسماعیل حەمیدیان"، خەڵکی ئیلام و چالاکی ژینگەپارێزی، لە کاتی چاندنی نەمام لە چیا بەر بووەوە و گیانی لەدەست دا.

کاک "ئیسماعیل" لیسانسی حیسابداریی هەبووە و لە نەخۆشخانەی "ئیمام عەلیـ"ـی شاری سراولە کارمەند بووە. ناوبراو چالاکێکی ژینگەپارێزی، مەدەنی و کەسێکی نیشتمانپەروەر بوو.

ناوبراو زیاتر لە ١٥ ساڵە چالاکی ژینگەپارێزی بووە و لە کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی ئیلامدا ڕۆڵی سەرەکیی هەبووە.

کاک ئیسماعیل حەتووی پێشوو کاتێک لە کێوی "مانشت"، یەکێک شاخەکانی ئیلام، سەرقاڵی چاندنی نەمام بووە، بەر بووەتەوە و گیانی لەدەست داوە.

کاک "ئیسماعیل حەمیدیان" خەڵکی گوندی "سراوی کارزان"، جیا لەوەیکە ژینگەپارێز بووە، نووسەرێکی بە توانای کوردیش بووە.

ناوبراو لە یەکەمین کەسانێک بووە کە دژی ئاسمیلەکردنی ئیلام کاری کردووە و بەردەوام خراوەتە ژیر زەخت و گوشارەوە.

کۆچی دوایی ئەو نیشتمانپەروەرە خەسارێکی گەورە بۆ کۆمەڵگای مەدەنیی کوردستانە.