کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"کۆچەر بیرکار" بەنیسبەت گیانلەدەستدانی کۆڵبەرانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە

10:37 - 30 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: "کۆچەر بیرکار"، بیرکاری گەورەی کوردی خەڵکی "مەریوان" و مامۆستای زانکۆی "کەمبریجـ"ـی بریتانیا، بەنیسبەت گیانلەدەستدانی دوو کۆڵبەری خەڵکی "نێ" و سەرجەم کۆڵبەرانی کوردستان، هەڵوێستی پیشان دا و پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بۆ دوو تیکە نان،

لە سی ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر خەڵک لەسەر سنووری دەستکردی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان کوژراون و تێداچوون. بەتایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا خەڵک لەبەر برسێتی و نەبوونی، خەریکی کۆڵبەرین و خۆیان دەخەنە هەموو جۆرە مەترسییەکەوە. بە بارێکی قورسەوە و بە ناو بەفر و باراندا خۆیان لە شاخە بەرزەکانی سەر سنوور دەدەن، بۆ دوو تیکە نان.

زۆر بەداخەوە چەند ڕۆژ لەمەوپێش دوو گەنجی برا، خەڵکی ئاوایی نێی مەریوان سەرما بردنی. وەکوو هاودێییەک و وەکوو هاوسێیەک سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شیرین دەکەم.